بۆچی مرۆڤ هه‌ندێك جار ئارەزووی خواردن نامێنێت.؟

ئەمە هەرگیز ئاسایی نییە كە ئارەزووی خواردن كەم بێتەوە یان نەمێنێت لەوكاتەی كە لەش بەتوندی پێویستی بەوزەی خۆراك و ماددە خۆراكییەكانی ترەوە هەیە.”

هەر نەخۆشییەك لەوانەیە كە كاریگەری بكاتە سەر ئارەزووی خواردن، بەڵام پاش چاكبوونەوە دەبێ ئارەزووی خواردن وەكو پێشان ئاسایی بێتەوە، بۆ نموونە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش لەبەر هەر هۆكارێك بێت دەبێتە ئەگەری كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن Loss of appetite، بەڵام ڕاستەوخۆ لەپاش دابەزینی پلەی گەرمی لەش ئارەزووی خواردن وەكو خۆی دەگەڕێتەوە.

كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن دەبێتە ئەگەری بێهێزی گشتی و دابەزینی كێشی لەش. هۆكارەكانی كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن لەمنداڵ و لەگەورەكاندا هاوبەشن، ئەگەرچی جیاوازییەكی كەمیان هەیە، بۆ نموونە خەمۆكی زیاتر لەبەساڵاچووەكاندا هۆكارێكی زەقی كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و كەمبوونەوەی كێشی لەشە، كەچی لەمنداڵاندا هەوكردنەكان و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش هۆكارێكی باوە. هۆیەكانی تری كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن بریتین لە:

ناڕحەتی دەروونی، توڕەبوون، ژیانی تەنیایی، پەستی، خەمۆكی، هەوكردنی تیژ و درێژخایەن، ئایدز، دووگیانی بەتایبەتی لە3 مانگی سەرەتای دووگیانیدا، شێرپەنجە، سستبوونی گلاندی دەرەقی Hypothyroidism، جگەرەكێشان، ڕاهاتن لەسەر خواردنەوەی ئەلكهول، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان وەكو دەرمانی كیمیایی شێرپەنجە، ئەمفیتامینەكان، دەرمانی دژەژی یان ئەنتی بایۆتیك Antibiotics، كۆدائین، مۆرفین، دیگۆكسین Digoxin.

Back to top button