چیرۆكی هاتنی نیمار بۆ ریال مهدرید بهكۆتا هات و ههموو شتێك ئاشكرا كرا.
له بارهی هاتنی نیمار بۆ یانهی ریال مهدرید، ئیدواردۆ ئیندای رۆژنامەنوسی بە ناوبانگی ئیسپانی لە چرینگیتۆ تیڤی ئاشکرای دەکات.” كه یاریزان نەیمار وەرزی داهاتوو دەبێتە یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید.”
ئیندا ئاشکرای دەکات نەیمار 260 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەی ریاڵ مەدرید دەکەوێت و لە هاوینی داهاتووشدا ریزەکانی پاریس سانجێڕمان بەرەو یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت.
ئەم لێدوانەی ئەم رۆژنامەنوسە بە ناوبانگە لە کاتێکدایە کە پێشتر خاوەنی یانەی پاریس سانجێرمان ناسر خەلێفی مانەوەی ئەو یاریزانەی لە وەرزی داهاتوو لە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێڕمان راگەیاندووەو رەتیکردەوە ئەو یاریزانە لە یانەکەی بروات.
نەیمار لە هاوینی رابردوو بە بڕی 220 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بەرشەلۆنەوە چووە یانەی پاریس سانجێڕمان و لە ئێستاشدا توشی پێکان هاتووە.