موقتەدا سەدر هۆشداری تووند دەداتە ئێران

خواكوڕك
بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاكان موقتەدا سەدر هۆشداری تووند دەداتە ئێران و دەلێت مەرجەعی شیعەی عێراق خامەنەیی نیە و سیستانیە.

موقتەدا سەدر لەسەر چوونی بۆ ناو كوتلەی پەرلەمانییەكەی بۆ نێو هاوپەیمانی شیعەكان بەمەرجی بوونی سیستانی بەمەرجەعی شیعەی عێراق دادەنێت، لە جێگای خامەنەی

سەرچاوەكان ئاشكرای دەكەن كە یەكێكیان لەمەرجەكانی سەدر بۆ چوونی بۆناو هاوپەیمانی شیعە ڕەتكردنەوەی بە مەرجەعكردنی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە و لە شوێنی ئەویشدا عەلی سیستانی وەك تاكە مەرجەعی هاوپەیمانی نیشتمانی و شیعەكان بناسێنرێت.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونی كردووەتەوە كە پێویستە هاوپەیمانی نیشتمانیی بە تەواوی پشتیوانی حكوومەتی عێراق بكات و تەواوی میلیشیاكان لە ژێر سەرپەرشتی حكوومەتی عێراق كۆ بكاتەوە و رێگە نەدات میلیشیاكان لە دەرەوەی فەرمانی حكوومەتدا بمێننەوە.

Back to top button