نرخی نه‌وت ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8/5/2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی و به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.”

جیهان چاوەڕوانی وتاری سەرۆكی ئەمریكا دەكات لەبارەی ئەگەری سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێران لەمەڕ بەرنامە ناوكییەكەی ئەو وڵاتە.

لەگەڵ ئەوەی لەماوەی چەند رۆژی رابردوو هەڵوێستەكانی ئەمریكا لەهەمبەر هاتنە دەرەوەی ڕێككەوتنی ناوكی لەگەڵ ئێران كاریگەری لەسەر نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دروست كردبوو، بەڵام نرخەكان ئەمڕۆ دابەزینیان تۆمار كردووە.

بەپێی زانیارییەكان، لەگەڵ ئەوەی نرخی نەوت دابەزینی تۆمار كردووە، بەڵام لە ئێستادا نرخەكان هەر بە بەرزی ماونەتەوە، بەشێوەیەك نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بەكەمتر لە (70) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنتیش بە (75.67) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

Back to top button