چه‌ند خۆراكێك باشترین و دڵسۆزترینن بۆ له‌شی مرۆڤ بیان ناسه.
كۆمه‌ڵێك خۆراك هه‌ن كه زۆرترین سود به‌مرۆڤ دهگهیهننو له‌بازاڕیشدا به‌كه‌مترین نرخ ده‌ست ده‌كه‌ون‌و پێویسته له‌ژه‌مه خواردنی رۆژانه‌دا دابنرێن.”
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی ته‌ندروستی له‌به‌رازیل رایگه‌یاند كه حه‌وت خۆراك هه‌ن پێویسته بخرێنه ژه‌مه نانخواردنه‌وه تا له‌شساغیت بپارێزیت و هه‌رگیزیش پێویستت به‌پزیشك نه‌بێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی ئه‌م سه‌نته‌ره له‌سه‌ر بایه‌خدارترین خۆراك، ئه‌و حه‌وت خۆراكه بریتین له:
1. سێ‌و: چه‌وری جه‌سته ده‌سوتێنێت‌و له‌قه‌ڵه‌وی دوورت ده‌خاته‌وه.
2. سیر: به‌هۆی بوونی (ئه‌لیسین)ه‌وه ئاستی كۆلیستڕۆڵو چه‌وری زیانبه‌خشی جه‌سته كه‌م ده‌كاته‌وه.
3. ته‌ماته: دژه شێرپه‌نجه‌یه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن هه‌یه.
4. گێزه‌ر: خواردنی به‌ر له‌هه‌ر ژه‌مه‌خواردنێك، یاریده‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی كێش‌و سوتاندنی چه‌وری له‌ش ده‌دات.
5. پرته‌قاڵ: به‌هۆی بوونی ڤیتامین C پێستی جه‌سته‌ت ده‌پارێزێت.
6. عه‌نبه: كالۆریای سودبه‌خشی بۆجه‌سته تێدایه‌و جێگه‌ی خۆراك ده‌گرێته‌وه.
7. كه‌له‌رم: لێوانلێوه له‌مادده‌ی ئاسن‌و ئاستی كۆلیستڕۆڵ كه‌م ده‌كاته‌وه‌و دڵ‌و مێشك به‌هێز ده‌كات.