كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگای دهۆك ئاگادارینامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

نووسينگه‌ى پارێزگاى دهۆكى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان واده‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى بايۆمه‌ترى تايبه‌ت به‌ ده‌نگدانى درێژ كرده‌وه‌.”

له‌ ئاگادارينامه‌يه‌كدا كه‌ وێنه‌يه‌كى بۆ (خواكوڕك نێردراوه‌ و تێیدا هاتووه‌.” كه‌ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بڕياردرا به‌ درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدان تا رۆژى پێنجشه‌ممه‌ (10ى ئايار/ مايۆى 2018).

نووسينگه‌ى دهۆكى كۆميسيۆن داواشى له‌ هاووڵاتيان كرد، په‌له‌ بكه‌ن له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارته‌كانيان بۆ ئه‌وه‌ى مافى ده‌نگدانيان نه‌فه‌وتێت.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” بڕياره‌ رۆژى شه‌ممه‌ 12ی5ی2018، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌بچن.”

Back to top button