ئه‌مڕۆ حه‌وت وه‌زاره‌ت و ده‌زگایه‌ك مووچه وه‌رده‌گرن.

بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی5ی2018، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى 7 وه‌زاره‌ت و ده‌زگایه‌كى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شبكرێت به پێی ئه‌و خشته‌یه‌یی كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم له چه‌ند رۆژی رابردوو بڵاوكرایه‌وه.”
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ى كه پێشتر وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 8ی5 مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى (شاره‌وانی، كاره‌با، ئاوه‌دانكردنه‌وه، پلاندانان، سامانه سروشتیه‌كان ، پیشه‌سازی و بازرگانی و داد، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری) دابه‌شده‌كرێت.
بڕیاره سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ش 9ی5 مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى (كشتوكاڵ، كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌كانى مافی مرۆڤ و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و وه‌به‌رهێنان و ژینگه و ده‌ستپاكى و كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسی و ده‌زگاى مین) دابه‌شبكرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانیش، دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وامی ده‌بێت و له ماوه‌ی داهاتوو سیسته‌می پاشكه‌وتی مووچه هه‌ڵده‌وه‌شیته‌وه.