11 هه‌ڵسوراو و به‌رپرسی رایه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی مه‌كۆی گۆڕان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/04/98097968975.jpg)
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێك به‌رپرسی رایه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی مه‌كۆی كه‌لاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك، رایده‌گه‌ێنێت”ئێمە وەكو ستافی ڕایەڵەی تەندروستی مەكۆی كەلارله (لێپرسراوی ڕایەڵە – سكرتێری ڕایەڵە – كاگێڕی ڕایەڵە) وە زۆرینه‌ى ئەندامانمان له ڕایەڵەی تەندروستی لەدوای ٩ ساڵ كاركردن له‌بزووتنه‌وه‌كه ده‌ست له‌كار ده‌كێشینه‌وه كه‌له‌مه‌ودوا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان به‌و حزبه‌وه نه‌ماوه وه‌ك كه‌سى سه‌ربه‌خۆ ده‌مێنینه‌وه .
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه دا هاتووه”دۆستان ، ھاوڕێیان، خزمان، وە خەڵكی خۆشەویستی ناوچەی گەرمیان ..
ئێمە وەكو ستافی ڕایەڵەی تەندروستی مەكۆی كەلاری بزوتنەوەی گۆڕان له (لێپرسراوی ڕایەڵە– سكرتێری ڕایەڵە– كاگێڕی ڕایەڵە) وە زۆربەی ئەندامانی ڕایەڵەی تەندروستی ، ھەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە ئێمە لەدوای ٩ ساڵ كاركردن لەنێو بزوتنەوەی گۆڕان لەسەرەتای دروستبونیەوە لە ساڵی ٢٠٠٩ وە وەكو ھەڵسوڕاوانی گۆڕان كارمانكردوە بەوپەڕی دڵسۆزیمانه‌وه بە گیان و ماڵ ئاماده‌بوینه له‌ڕیزه‌كانى بزوتنه‌وه‌كار بكه‌ین ، بە ھەمو لایەك ڕادەگەیەنێن ئێمە لەبەرواری 6 – 5 – 2018 دەستمان لەكاری حزبی كێشایەوە ، ھیچ پەیوەندیەكمان بە كاری سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە ، وەكو كەسانێكی سەربەخۆ له‌داهاتوو درێژە بە كار‌و چالاكیەكانمان دەدەین بە مەبەستی بەگژداچونەوەی گەندەڵی و خزمەتكردنی گەلەكەمان وە پەیوەندیشمان بە ھیچ لایەن و حزبێكی سیاسیەوە نیە”.
دەقی ڕاگەیەندراوەكە…
دۆستان ، ھاوڕێیان، خزمان، وە خەڵكی خۆشەویستی ناوچەی گەرمیان ..
ئێمە وەكو ستافی ڕایەڵەی تەندروستی مەكۆی كەلاری بزوتنەوەی گۆڕان له (لێپرسراوی ڕایەڵە– سكرتێری ڕایەڵە– كاگێڕی ڕایەڵە) وە زۆربەی ئەندامانی ڕایەڵەی تەندروستی ، ھەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە ئێمە لەدوای ٩ ساڵ كاركردن لەنێو بزوتنەوەی گۆڕان لەسەرەتای دروستبونیەوە لە ساڵی ٢٠٠٩ وە وەكو ھەڵسوڕاوانی گۆڕان كارمانكردوە بەوپەڕی دڵسۆزیمانه‌وه بە گیان و ماڵ ئاماده‌بوینه له‌ڕیزه‌كانى بزوتنه‌وه‌كار بكه‌ین ، بە ھەمو لایەك ڕادەگەیەنێن ئێمە لەبەرواری 6 – 5 – 2018 دەستمان لەكاری حزبی كێشایەوە ، ھیچ پەیوەندیەكمان بە كاری سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە ، وەكو كەسانێكی سەربەخۆ له‌داهاتوو درێژە بە كار‌و چالاكیەكانمان دەدەین بە مەبەستی بەگژداچونەوەی گەندەڵی و خزمەتكردنی گەلەكەمان وە پەیوەندیشمان بە ھیچ لایەن و حزبێكی سیاسیەوە نیە
ناوى ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه :
لێپرسراوی ڕایەڵە
سكرتێری ڕایەڵە
كارگێڕی ڕایەڵە
ئەندامانی ڕایەڵە
ھەڵسوڕاوانی كەرتی تەندروستی
ناوی ھەڵسوڕاوە دەست لەكار كێشاوەكان:-
لێزان محمد علی – ل.ڕایەڵە
نەوزاد مستەفا حسێن – سكرتێر
محمد عمر ولی – كارگێڕی
ھەڵمەت احمد – ئه‌ندام
محمد جمعە محمد – ئه‌ندام
سەرمەد ابراھیم محمد – ئه‌ندام
شێركۆ نجم عبداللە – ئه‌ندام
سركوت سباح – ئه‌ندام
میدیا محمد جبار- ئه‌ندام
بەختیار كریم – ئه‌ندام
د.ھەردی عبدالقادر – ئه‌ندام