پارێزگاری هه‌ولێر: ئیدانه‌ی هه‌ر كارێكى توندوتیژى و به‌ده‌ر له‌یاساو رێساكانى بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردن ده‌كه‌ین كه‌ ده‌هێنرێته‌ ناو شاری هه‌ولێر

پارێزگاری هه‌ولێر له‌ لێدوانێكی نووسراوی دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، ئیدانه‌ى هه‌ر كارێكى توندوتیژى و به‌ده‌ر له‌یاساو رێساكانى بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردن ده‌كه‌ین و جه‌خت له‌ رێزگرتن له‌ به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و ئازادى راده‌ربرین و دیموكراسى ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”سه‌باره‌ت به‌و راگه‌یه‌نراوه‌ى تۆره‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كانى رابوون مه‌عرووف، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و كاندیدى لیستى نه‌وه‌ى نوێ بۆ هه‌لبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، كه‌ دوێنێ ئێواره‌ بڵاوى كردووەته‌وه‌، ئێمه‌ به‌توندى ئیدانه‌ى هه‌ر كارێكى توندوتیژى و به‌ده‌ر له‌یاساو رێساكانى بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردن ده‌كه‌ین و جه‌خت له‌ رێزگرتن له‌ به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و ئازادى رادەڕبرین و دیموكراسى ده‌كه‌ینه‌وه‌”.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، 8ی 5ی 2018 نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر لە لێدوانێکی نووسراودا، سەبارەت بە دەستدرێژیکردنە سەر رابوون مەعرووف، رای گەیاندووە، کە وێراى جه‌ختكردنه‌وه‌شیان له‌ راسپاردنى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ به‌دواداچوون و لێكۆلینه‌وه‌ له‌و كه‌یسه‌، داواش لەو کاندیدە ده‌كه‌ن، کە داواى یاسایى و تۆمار بكات، تا یاساو پۆلیس به‌شێوه‌ى ئوسولى ده‌ستكراوه‌ بن بۆ وه‌رگرتنى رێكاره‌ پێویسته‌كان و به‌سزاگه‌یاندنى تۆمه‌تباران و ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له‌م كاره‌ قێزه‌وه‌نه‌دا هه‌بووه‌.

هه‌وره‌ها نه‌وزاد هادی ده‌شلێـ”دووپاتى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌هه‌ولێرى پایته‌خت ماڵ و نه‌واى ئارامى هه‌مووانه‌ و كه‌شى ئارام و یه‌كسان بۆ هه‌موو قه‌واره‌و لیستێكى هه‌لبژاردن فه‌راهه‌مكراوه،‌ بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردن له‌ چوارچێوه‌ى یاساو رێساكانى كۆمسیۆنى هه‌لبژاردن و رێگه‌ به‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش نادرێت له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاساو به‌ده‌ر له‌ به‌هاكانى ئازادى و پێكه‌وه‌ژیان و گیانى دیموكراسییه‌ت ره‌فتار بكات”.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ پێشتر خواكوڕك ئاشكرای كردبوو هێرشه‌كه‌ی سه‌ر رابوون مه‌عروف له‌لایان خودی جه‌ماعه‌تی لاهور تاڵه‌بانی له‌ناو شاری هه‌ولێر له‌ پاركی شانه‌ده‌ر لێیدراوه‌، له‌كاتێكدا كه‌ ناوبراو چۆته‌ ناو بانگه‌شه‌ی یه‌كێتی له‌ شاری هه‌ولێر..

Back to top button