سه‌دا 90ی خه‌ڵكی دهۆك كارتی ده‌نگدانیان وه‌رگرتۆته‌وه

به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی لقی یه‌كی پارتی له دهۆك، رایگه‌یاند” دوای ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستیان پێ كرد بۆ هاندانی خه‌ڵك، تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 90%ی خه‌ڵكی دهۆك كارتی خۆیان وه‌رگرتووەتەوە و له‌م دوو ڕۆژه‌ی ماویشە ڕێژه‌ی دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان 90% تێپەڕ ده‌كات.
خالید ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی لقی یه‌كی پارتی له دهۆك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاندووه “له ماوه‌ی ڕابردوودا پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان به خاوی به‌ڕێوه ده‌چوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تێكمان ده‌ست پێ كرد و خه‌ڵكمان هان دا ڕێژه‌كه زۆر به‌رز بووەته‌وه و ئێستا نیزیكه‌ی 90%ی خه‌ڵكی دهۆك كارتی ده‌نگدانی خۆیان وه‌رگرتووەته‌وه و دابه‌شكردنی كارته‌كانیش به‌رده‌وامه.”
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌شلێـ”درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان له‌سه‌ر داوای ئێمه سێ ڕۆژ درێژ كرایەوه، بۆیه له‌و دوو ڕۆژه‌دا ڕێژه‌ی دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان ده‌گاته زیاتر له90%، چونكه خه‌ڵكێك له هه‌رێمی كوردستان نییه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، بۆیه ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆر باشه.”