به‌رپرسی یه‌كه‌ی حه‌فتا هه‌واڵێكی KNNبه‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن له‌ هه‌وڵێكیدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ” یه‌كه‌ی ٧٠ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی تۆمه‌تبار كرد كه‌ سوێندی ته‌ڵاقیان پێخواردوون كه‌ ده‌نگه‌كانیان له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ یه‌كێتی ده‌بێت “.

لای خۆیه‌وه‌ شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی یەکەکانی ٧٠ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ”ئەوەی کەناڵی (KNN) بڵاوی کردووەتەوە، گوایە ئێمە تەڵاقمان بە ھێزەکانی پێشمەرگە خواردووە بۆ ئەوەی دەنگ بە لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدەن، درۆیەکی شاخداری گەورەیە، چونکە ئێمە ئەوەمان نەکردووە، ئیتر ئەم درۆ شاخدارەیان لەکوێوە ھێناوە؟“.
بەرپرسی یەکەکانی ٧٠ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕاشیگەیاند:” کەناڵی (KNN) ”کاتێک ھەواڵی بێ بنەما لەسەر ھێزی پێشمەرگە بڵاو دەکەنەوە، دیارە دەیانەوێت شکستەکانی خۆیان بەو جۆرە ھەواڵانە درووستکراوانە پەردەپۆش بکەن،سەرلەبەری ئەو تۆمەتانەی کە بۆ ھێزی پێشمەرگە درووستکراوە، ھەموو درۆی ئەو کەناڵە خۆیەتی و ئێمە فشارمان بۆ سەر ھیچ کەسێک درووست نەکردووە“.

له‌كۆتایی دا شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی یەکەی ٧٠ی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە،گوتیشی:”بەو جۆرە ھەواڵە درووستکراوانەی کەناڵی کەناڵی (KNN) شکۆی ھێزی پێشمەرگە لەکەدار ناکرێت“.

Back to top button