نیچیرڤان بارزانی به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته مۆسكۆ,له‌گه‌ڵ پوتین كۆده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی ئایاری 2018، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی هه‌ولێری به‌ره‌و مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا جێهێشت.
بڕیاره له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی له 73مین ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی مۆسكۆ، له یادی سه‌ركه‌وتنی جه‌نگی مه‌زنی نیشتمانی “جه‌نگی جیهانیی دووه‌م”ـدا به‌شدار بێت.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رێمی كوردستان، له ڕێگه‌ی سه‌رۆكی جێبه‌جیكاری كۆمپانیای ڕۆسنه‌فت، ئیگۆر سیچنهوه، له لایه‌ن نووسینگه‌ی ڤلادیمیر پوتین” سه‌رۆكی ڕووسیاوه بانگهێشت كراوه.
له‌كاتێكدا كه بڕیاره سبه‌ی نێچیرڤان بارزانی به‌شداری له‌و یاده‌دا بكات، چاوهڕوێش ده‌كرێت له چه‌ند گفتوگۆیه‌كی گرنگی باڵا و دوو قۆڵیشدا به‌شداری بكات، له ناویاندا كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكی ڕووسیا و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وڵاته.