گۆڕان, به‌رهه‌م ساڵح ترسنۆكه‌ پیاوی ده‌وڵه‌تداری نیه‌

مەجید ساڵح، راوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی ژووری لێکۆڵینەوەی بزووتنەوەی گۆڕان له‌ دیدارێكی ته‌له‌ فزیۆنه‌ دا تەشهیرێکی زۆر بە بەرهەم ساڵح دەکات و بە پیاوێکی لاواز وەسفی دەکات.

ڤیدیۆکە کە هی ئەو کاتەیە بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەت بوە دەریدەخات کە گۆڕان بەرهەم ساڵح بە بەرپرسیاری زۆربەی گەندەڵیەکانی سەردەمی یەکێتی دادەنێن و تەنانەت بە بەبەرپرسیاری تێکچوونی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدادیشی دادەنێن.

شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ده‌ڵێت: “هەموو ئەو قسانەی گۆڕان لەو ساڵانەدا بە بەرهەم ساڵحی گوتووە راستە بەڵام هەموو ئەو قسانە نەوشیروان موستەفاش دەگرێتەوە. لەراستیدا جیاوازیەک نیە لەنێوان یەکێتی و گۆڕان و بەرهەم ساڵح دا و نابێ دینداران بە هیچ یەک لەمانە فریوبخۆن”.

Back to top button