گۆڕان داوای لێبوردن له‌ بەرهەم ساڵح ده‌كات

بەهۆی پەلاماردانی بەرهەم ساڵح و هاوپەیمانێتییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، کێشە لە نێوان گۆڕان و هاوپەیمانییەکە دروست دەبێت و سەرکردایەتیی گۆڕان ناچار دەبن، پەیوەندی بە بەرهەم ساڵحەوە بکەن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن چڕتر بووەتەوە و هەڵسووڕاوانی گۆڕان لەگەڵ پەلاماردانی سەرجەم حزب و لایەنەکانی کوردستان، پەلاماری هاوپەیمانییەکەی بەرهەم ساڵحیشیان داوە، لە کاتێکدا لە کەرکووک هاوپەیمانێتییان لەگەڵیدا هەیە.

لەمبارەیەوە رێبوار کەریم، گوتەبێژی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ڕایگەیاند: ”لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان پرسی ھێرشی ھەڵسووڕاوەکانیان بۆ سەر لیستەکەمان باس کراوە و ئیمە پێمان خۆش نییە ئەو جۆرە ھێرشانە لەلایەن ھەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە ئەنجام بدرێن”.

گوتەبێژی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ڕاشیگەیاند: ”قیادەی گۆڕان پەیوەندییان بە بەرھەم ساڵحەوە کردووە و داوای لێبوردنیان له‌ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆدیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كردووه‌ ده‌لێن :ئه‌و قسانه‌ی له‌ تۆری كۆمه‌لایه‌تی فیسبووك وتراوه‌ بۆچوونی شەخسین و تەعبیر لە بزووتنەوەکە ناکەن”.

Back to top button