به‌ڤیدیۆ: به‌رهه‌م ساڵح به‌لێ‌ مالیكی راست ده‌كات من گوتم هێڕش بكاته‌ سه‌ركوردستان

دوای ئه‌وه‌ی نوری مالیكی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی راگه‌یاند كه‌ له‌و كاته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه‌ به‌رهه‌م ساڵح كه‌ ئه‌و كات جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو داوای لێكردم هێڕشی سه‌ربازی بكه‌مه‌ نه‌فتخانه‌و خانه‌قین و كه‌ركووك, دواجار به‌رهه‌م ساڵح قسه‌كانی نوری مالیكلا پشتراست ده‌كاته‌وه‌.
به‌رهه‌م ساڵح له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی رایده‌گه‌یه‌نێت:” به‌شێك له‌ قسه‌كانی نوری مالیكی راسته‌ كه‌ گوتوویه‌تی هێرشباكاته‌ سه‌ركوردستان, ئه‌و كات په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و نوری مالیكی زۆر خراپ بوو.
به‌رهه‌م ساڵح له‌ كاتێكدا ئه‌و قسانه‌ ده‌كات كه‌ نوری مالیكی ده‌لێت:” به‌رهه‌م پێی گوتم تانكی سه‌ربازی بێره‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌” به‌رهه‌م ساڵح ده‌لێت ئه‌وه‌ راستیه‌كه‌ یه‌ نوری مالیكی گوێی لێمه‌.

Back to top button