هاوپه‌یمانی و گۆڕان دژ به یه‌كێتی رێكده‌كه‌ون, قبوڵ نیه بۆ ده‌نگ ته‌لاق به پێشمه‌رگه بخورێت
دوای جیابوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م سالح له یه‌كێـی نیشتمانی كوردستان به‌شداری كردنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به ناوی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری, له ئێستادا یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌متر له میانه‌ی كه‌مپینه‌كانی هه‌ڵبژاردن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یهكترهی.
به پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك شاندێكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ی سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووته‌وه‌ی گۆڕانی كردووه بۆ رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تای له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێستا‌و داهاتووی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌كه به (خواكوڕك)ی گوت:” دوای ئه‌وه‌ی یه كێتی پێشمه‌رگه‌كانی خستۆته ژێر فشارێكی زۆر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به لیستی یه‌كێتی بدات, هه‌ریه‌كه له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و به‌رهه‌م ساڵح په‌یوه‌ندی ته‌له فۆنیان له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامداوه, وه ئه‌مڕۆش شاندێكی هاوپه‌یمانی سه‌ردانی گۆڕانی كردووه, بڕیاریان داوه دژ به و مامهلهیهیی یه‌كێـی بوه‌ستنه‌وه, وه بۆ قسه كردن له سه‌ر قوناغی دوای هه‌ڵبژاردن بڕیاردراوه یه‌كێتی له سه‌ر پێچی ئاگادار بكرێته‌وه ئه‌گینا ده‌خرێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌ر رێكه‌وتنێكی سیاسیی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی:” پرسی تاوتوێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا, جگه له‌وه‌ی چه‌ند ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه له نێو هه‌ردوو لا كه ده‌یانه‌وێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و حكومه‌ت هه‌ردوو لایه‌ن به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن دژ به یه‌كێتی.