داعش ده‌یان فه‌رمانده و سه‌ربازی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كوژێت.
تیرۆریستانی داعش شه‌وی رابردوو، له چه‌ندین ناوچه‌ی باشوور و خۆرئاوای شاری كەركوك پەلاماری چەكدارەكانی حەشدی شەعبیان داوە و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان لێیان داوه.”
به‌پێی زانیارییه هه‌واڵیه‌كان، شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی داعش له سنوری پارێزگای كه‌ركوك، هێرشیان كردۆته سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ندین سه‌ركرده و فه‌رمانده‌ی پله باڵای حه‌شدیان كووشتووه و چه‌ندینیشیان برینداربووه.
لەسەرێكی ترەوە لە گوندی (جحێش) سەربە قەزای حەویجە شەڕو پێكدادان لە نێوان چەكدارانی داعش و پۆلیسی فیدڕاڵی روویداوە، لەئەنجامدا شەش پۆلیس بریندار بوونە دوو لە پۆلیسەكان ئەفسەرن، ئێستاش لە نەخۆشخانەی گشتی كەركوكن.
هاوكات (سوڵتان یاسین حەمدانی) بەرپرسی لیوای (56) ی حەشدی شەعبی لە سنووری قەزای دووبز بە گولەی قەناس بەدەستەكان كوژرا، ناوبراو سوننە مەزهەبە.
له لایه‌كی تریشه‌وه به‌پێی زانیارییه هه‌واڵیه‌كان، (نەجم هادی فەیاچ) بەرپرسی بەشی هەواڵگری بازگاكەكان كە بەرپرسێكی حەشدی شەعبیەو سەر بە گروپی (عەسائیبی ئەهلی هەقە) لەنێوان گەرەكی دۆمیزو نیـــدای شاری كەركوك كوژرا.
هەروەها لە سنووری گوندی (ستە) لەسەر رێگەی ڕەبزە – ریازی سەربە قەزای حەویجە لەلایەن چەكدارانی نەناسراوە بە ئار پی چی هێرشكراوەتە سەر پۆلیسی فیدراڵی و لە ئەنجامیشدا سێ پۆلیس بریندار بوونە.
لەلایەكی دیكەوە بەهۆی تەقیینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە گوندی (رەملە) لەقەزای دووبز سێ كرێكاری نەوتی باكوور گیانیان لە دەستدا.