نرخی نه‌وت پاش هه‌ڕه‌شه‌كانی ترامپ له‌ ئێران فڕی.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 9/5/2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی و به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.”

دوابەدوای بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا بە هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتنی ناوكی لەگەڵ ئێران و ئەگەری سەپاندنی سزای نوێ‌ بەسەر ئەو وڵاتە، جارێكی تر نرخی نەوت بەرز بوویەوە.

(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا لەكۆشكی سپی بڕیاریدا ڕێكەوتنی ناوكی لەگەڵ ئێران هەڵوەشێنێتەوەو جارێكی تر سزا بەسەر ئێراندا بسەپێنێتەوە، ئەوەش كاریگەری هەبووە بۆ سەر نرخەكانی نەوت و بەرز بوونەوەی تۆمار كردووە.

بۆ ئەو مەبەستە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (75.76) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (70.61) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

Back to top button