دهیان كادری گۆران وازیان لهو بزووتنهوهیه هێنا له گهرمیان.
دهیان كادری پێشكهوتووی گۆڕان پاش بێهیوابوونیان لهو بزووتنهوهیه دهستهلهكاركێشانهوهی خۆیان پێشكهش به گۆران كرد و وازهێنانی خۆیان له نامهیهكدا راگهیاند لهو بزووتنهوهیه.”
لێزان محەمەد لێپرسراوی ڕایەڵەی تەندروستی مەكۆی كەلاری بزووتنەوەی گۆڕان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسویەتی:” ئێمە وەكو ستافی ڕایەڵەی تەندروستی مەكۆی كەلاری بزوتنەوەی گۆڕان (لێپرسراوی ڕایەڵە– سكرتێری ڕایەڵە– كاگێڕی ڕایەڵە) وە زۆربەی زۆری ئەندامانی ڕایەڵەی تەندروستی ھەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە ئێمە لەدوای ٩ ساڵ كاركردن لەنێو بزوتنەوەی گۆڕان، دەستمان لەكاری حزبی كێشایەوە وە ھیچ پەێوەندیەكمان بە كاری سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانەوە”.
دەقی ڕاگەیەندراوەكەی لێپرسراوی ڕایەڵەی تەندروستی مەكۆی كەلاری بزووتنەوەی گۆڕان:-
ئاگاداریەك بۆ ھەموو
دۆستان ، ھاوڕێیان، خزمان، وە خەڵكی خۆشەویستی ناوچەی گەرمیان…
ئێمە وەكو ستافی ڕایەڵەی تەندروستی مەكۆی كەلاری بزوتنەوەی گۆڕان (لێپرسراوی ڕایەڵە– سكرتێری ڕایەڵە– كاگێڕی ڕایەڵە) وە زۆربەی زۆری ئەندامانی ڕایەڵەی تەندروستی ھەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە ئێمە لەدوای ٩ ساڵ كاركردن لەنێو بزوتنەوەی گۆڕان لەسەرەتای دروستبونیەوە لە ساڵی ٢٠٠٩ وە وەكو ھەڵسوڕاوی گۆڕان كارمانكردوە بەوپەڕی دڵسۆزی چاونەترسانەوە چوین بەگژی گەندەڵو مافیاكانی سەردەم وە ھەموو جۆرە قوربانیەكمان بە گیان و ماڵمان داوە لە پێناویدا وەبە ھەمو لایەك ڕادەگەیەنێن ئێمە لەبەرواری ٦⁄٥⁄٢٠١٨ وە دەستمان لەكاری حزبی كێشایەوە وە ھیچ پەێوەندیەكمان بە كاری سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە وە وەكو كەسانێكی سەربەخۆ درێژە بە كارو چالاكیەكانمان دەدەین بە مەبەستی بەگژداچونەوەی گەندەڵی و خزمەتكردنی گەلەكەمان وە پەیوەندیشمان بە ھیچ لایەن و حزبێكی سیاسیەوە نیە وە شانازیش بەو سەردەمەوە دەكەین كە كارو چالاكیمان لە چوارچێوەی بزوتنەوەی گۆڕاندا كرد وە مایەی سەربەرزیە بۆ ئێمە كە خزمەتمان كرد لە سایەی كاریزمای باشور ڕەوان شاد سەركردەی خاكی نەوشیروان مستەفا امین
لێرەوە سەری مائاوایی بۆ گۆڕی سەركردەی مەزن نەوشیروان مستەفا وە ھەموو ئەو ھەڤاڵانەی كە بە پاكی و دڵسۆزیەوە كارمان كرد پێكەوە دائەنوێنین ماڵئاوایی لە ھەموو لایەك دەكەین دەستی ھەموو لایەك خۆش ……
لێپرسراوی ڕایەڵە
سكرتێری ڕایەڵە
كارگێڕی ڕایەڵە
ئەندامانی ڕایەڵە
ھەڵسوڕاوانی كەرتی تەندروستی
ناوی ھەڵسوڕاوە دەست لەكار كێشاوەكان:-
لێزان محمد علی:ل.ڕایەڵە
نەوزاد مستەفا حسێن: سكرتێر
محمد عمر ولی:كارگێڕی
ھەڵمەت احمد: اندام
محمد جمعە محمد:اندام
سەرمەد ابراھیم محمد:اندام
شێركۆ نجم عبداللە:اندام
سركوت سباح:اندام
میدیا محمد جبار:اندام
بەختیار كریم:اندام
د.ھەردی عبدالقادر:اندام
ھەروەھا جەند اندامێكی تریش كە نەیانویست ناوەكانیان بڵاو بكرێتەوە
٦⁄٥⁄٢٠١٨