چ خواردنێك باشه‌ بیخۆین سوودی بۆ ددانه‌كان هه‌یه‌.؟

ئەمە روونە كە رۆژانە شووشتنی ددان بە فڵچە و مەعجونی فلۆردار و بەكارهێنانی داوی ددان Floss زۆر پێویستن بۆ تەندروستی ددان، بەڵام نابێ ئەمەش لەبیر بكرێت كە خۆراك رۆڵی بەرچاوی هەیە لە پاراستنی تەندروستی دداندا.”

جۆراوجۆركردنی خۆراك، بۆ نموونە سەوزە و میوەی جۆراوجۆر بەتایبەتی سێو، پرۆتینی بێ چەوری، شیرەمەنی كەم چەوری، دانەوێڵەی تەواو. خۆراكی دەوڵەمەند بە كالسیۆم گرنگە بۆ بەهێزكردنی ددان و ئێسك، بۆ نموونە شیری كەم چەوری یان بێ چەوری، ماست، پەنیر، گەنمەشامی، بەرهەمەكانی سۆیا، ماسیی سالمۆنی قوتووبەند، باوی، سەوزە گەڵا تاریكەكان.

خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە فسفۆر وەكو هێلكە، ماسی، گۆشت، شیرەمەنی گرنگی زۆریان بۆ ددان هەیە، هەروەها خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە ڤیتامین C گرنگیان هەیە بۆ تەندروستی پوكەكان، بۆ نموونە میوە مزرەكان، تەماتە، بیبەر، برۆكۆلی، پەتاتە، سپێناغ.

Back to top button