زێدان باس له‌ پێكانه‌كه‌ی رۆناڵدۆ ده‌كات.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش رووبەڕووبونەوەی یانەی سیڤیلیا لە یارییەکی دواخراوی خولی ئیسپانیا کە ئه‌مڕۆ چوارشەممە ئەنجام دەدرێت ، گوتی.” رۆناڵدۆ پیكانه‌كه‌ی سه‌خت نیه‌.”

زیدان لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە رایگەیاند.” سەرەتا هیچ قسەیەک ناکەم لەسەر ئەو روداوانەی میسی و یاریزانەکانی یانەکەم لە کلاسیکۆ، ئەوە شتێکە لە یاریگادا دەمێنێتەوە ، ئەمڕۆ تۆ هەموو شتێک دەبینیت و چەندین کامێرا لە یاریگادایەو هەندێک شتی تریش رودەدەن ئەوەش لە ژوری جلگۆڕین دەمێنێتەوە.
دواتر رایگەیاند  بیر لەوە ناکەمەوە یاریزانەکانم توشی پێکان ببن و دەکرێت پێش یاری کۆتایی جار نا جار قسە لەگەڵ یاریزانەکان بکرێت بۆ پشوویان پێبدرێت بە بێ ئەوەی بیر لەوە بکەینەوە توشی پێکان ببن.”

لەسەر پێکانەکەی رۆناڵدۆ وتی” پێکانەکەی شتێکی سادەیەو قورس نیە ئەو دەیەوێت کار بە شێوەیەکی باش بکات بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو هەموو یاریزانەکانم ئامادە دەبن بۆ یاری کۆتایی w رۆناڵدۆو سەرجەم یاریزانەکانی تر بە دڵنیایەوە لەگەڵمان دەبن و لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان هەمووی بە شێوەیەکی باش ئامادە دەبێت بە رێژەی لە %١٥٠.”
دواتر باسی یانەی لیڤەرپوڵی کردوو وتی ئەوان یانەی ئینگلیزین و  تیپە ئینگلیزیەکانیش دەزان چۆن دەجەنگن بە شێوەیەکی زۆر باش ،  یاریەکەش بۆ هەردوو یانە کراوەیەو ئەگەری رودانی هەموو شتێکیش لە یاری کۆتایی هەیە.”

س.د

Back to top button