بارزانی ئامادە نەبوو نە نوری مالیكی نە سەلیم جبوری ببینێت

خواكوڕك
لەسەر داوای سەلیم جبوری و مالیكی داوا لە بارزانی كرابوو كە كۆبووەش لەگەڵ ئەوان رێكبخرێت بەڵام بارزانی بەهیچ شێوەیەك ئامادە نەبوو ئەوان ببینێت و سەرچاوەیەكی ئاگاداریش لە سەردانەكە بارزانی دەلێت لەبەر نەبوونی كات و پڕبوونی كارەكانی بارزانی بە داوای لێبوردنەوە وەڵامی مالیكی و سەلیم جبوریمان دایەوە.
 
د. عەرەفات کەرەم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات کە لەبەر ئەوەی بودجەی کوردستانی بڕی، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئامادە نەبووە نوری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوەی ئیسلامی ببینێت. دەشڵێت: “مالیکی زۆر حەزی لە دیدارەکە بوو، جگە لەوەی زۆر لایەنی دیکە هەبوون کە حەزیان دەکرد بارزانی ببینن، بەڵام بارزانی حەزی نەکردووە، چونکە ئاستی سەردانەکە فەرمی بووە و دیدارەکانیش دیاری کراوبوون”. دووپاتیشی کردەوە: “لە ئاستی سەرۆکی دەوڵەت پێشوازی لە بارزانی و شاندەکەی کوردستان کرا”.   ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئێستا ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەوڵەتی یاسا هیچیان بە دەستەوە نەماوە و دەستیان بە “هەڵمەتێکی ناڕەوا” کردووە. گوتیشی: “پەیوەندیی هەولێر و بەغدا ئاسایی دەبێتەوە و چاوەڕوان دەکەین بودجە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، چونکە گەشبینین بە چارەسەری کێشەکانی نێوانمان”.
Back to top button