كێ دووچاری گرژبوونی قــــــــۆڵۆن دەبـــــــــــێت.؟

گرژبوونی قۆڵۆن Irritable bowel syndrome نەخۆشییەكی ماوە درێژە، بریتییە لە تێكچوونی فرمانی دروستی قۆڵۆن كە بە شێوەی سك ئێشە، سكچوون، قەبزی، كۆبوونەوەی گاز لە قۆڵۆن خۆی دەنوێنێت، تێكچوون لە گرژبوونەوەی دروستی ماسوولكەكانی دیواری قۆڵۆن، زمانەكان و ماسوولكەكانی حەوزدا دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی نیشانەكان.”

ئەگەرچی هۆكاری تەواوی گرژبوونی قۆڵۆن نازانرێت، بەڵام لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە لەوانەیە خۆراكی ناڕێك، ناهاوسەنگی لە نێوان گوێزەرەوەكانی نێو دەمارەكانNeurotransmitter، هەروەها هەوكردن پەیوەندییان بە تووشبوون بە گرژبوونی قۆڵۆنەوە هەبێت.

ئاڵۆزییەكانی گرژبوونی قۆڵۆن ئەمانەن: مایەسیری، خەمۆكی، دابەزینی كێشی لەش، كەمیی ڤیتامین و كانزایەكان، گرفتە دەروونییە/كۆمەڵایەتییەكان. زۆربەی تووشبووان بە چەند هەنگاوێك نیشانەكان كۆنترۆل دەكەن وەكو:

خۆراك، رێگاكانی سووككردنی سترێس، گۆڕینی ستایلی ژیان، بەكارهێنانی دەرمانی وەكو دوسپاتالین و لۆپیرەماید بۆ وەستاندنی سكچوون یان دەرمان بۆ رەوانی لەكاتی قەبزیدا. بۆ هەندێك تووشبوو، گرژبوونی قۆڵۆن دەبێتە هۆی ناڕحەتی زۆر و دووركەوتنەوە لە كار و چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان.

Back to top button