لە هەڵەبجە بنکەی بانگەشەی حزبهكهی بهرههم ساڵح هێرشی كرایه سهر

شەوی ڕابردوو بە شێوەیەکی ڕێکخراو هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەرەکی بانگەشەی لیستی هاوپەیمانی لە شاری هەڵەبجە و وێڕای تێکدانی تەواوی بنکەکە و دڕاندن و لێکردنەوەی ڕیکلامی هەڵبژاردنی لیستەکە چەند بەڵگەیەکی تایبەت بە ناو دەنگدەران براون.
تا ئێستا ھیچ کەسێک لەسەر ئەو بابەتە دەستگیر نەکراوە و بەرپرسانی لیستی هاوپەیمانی پێیان وایە یەکێتی لە پشت هێرشە ڕێکخراوەکەی سەر بنکەکەیانە. بازنەی بیارە لە هەڵەبجە”.