نێچیرڤان بارزانی و پۆتین كۆبوونه‌وه
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە مۆسکۆ کۆبوونەوە.
به‌گوێره‌ی لێدوانێكی سه‌فین دزه‌یی بۆ گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کۆبوونەوەکە دوای مەراسیمی رۆژی سەرکەوتنی رووسیا ئەنجامدرا، تێیدا باس لە پەیوەندی مێژوویی هەردوولا کرا لە سەردەمی سۆڤێتییەوە تاوەکو ئێستا، تاوتوێی ئەوەش کرا چۆن پەیوەندییەکان لەڕووی سیاسی و ئابووریی بەهێزتر بکرێن”.
هه‌ر به‌گوته‌ی سه‌فین دزه‌یی ڤلادیمیر پووتین جەختیکردووەتەوە “پشتگیریی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات”.