كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و پۆتین دێته‌ چ واتایه‌ك

رێكان سه‌باح
 
دیداری نێچیرڤان بارزانی و پۆتینی سه‌رۆكی كۆماری رووسیا له‌ مۆسكۆ، له‌ روانگه‌ سیاسیه‌كه‌ی به‌و مانایه‌ دێت، كه‌ بنه‌ما و تێگه‌یشتنی وڵاتانی دونیا له‌داهاتوو دا به‌ره‌و “ئیستقراری ناوچه‌كه‌یه‌”، چونكه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م خوڵه‌ی پۆتین به‌ دونیا بینینێكی تر شایانی هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ر كردنه‌، چونكه‌ پۆتینی پێش هه‌ڵبژاردن و پۆتینی دوایی هه‌ڵبژاردنی رووسیا بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ جیاوازی هه‌یه‌ له‌رووی سیاسیه‌وه‌، ئه‌مه‌ش دێته‌ واتایی ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه‌ش شایانی مانه‌وه‌ و مامه‌ڵه‌ن كه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا سیاسه‌ته‌كه‌یان فاكته‌ری ئیستقراری ناوچه‌كه‌ بووه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، كه‌وایه‌، دوایی بالۆنی داعش و شه‌ڕ سوریا، دونیا به‌ئاراسته‌ی، ته‌سفیاتی فاكته‌ری شه‌ڕ و وێرانكاری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌چێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌مریكا، به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی یان “رێكه‌وتنی پاراستنی ئێران” بۆ نائیستقراری ناوچه‌كه‌، هێزه‌ پاشكۆكان و لقه‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا، كۆتایان پێهاتووه، چونكه‌ ئه‌مان له‌و رێكه‌وتنه‌دا بۆ مانه‌وه‌ی پشێوی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست داڵده‌دراوی رێكه‌وتنه‌كه‌ بوون، له‌ئێستادا چ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌مریكا چ له‌سه‌ر ئاستی رووسیا، خاڵی هاوبه‌ش بۆ كۆتایی هێنان و هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی هێزه‌ ناوچه‌یه‌كانه‌،كه‌ فاكتره‌ی ئیستقراری ناوچه‌كه‌ ده‌بێت و دێنه‌ پێشه‌وه‌، پاشه‌كشه‌ به‌ لق و پۆپی نائیستقراری ناوچه‌كه‌ ده‌هێنرێت، كه‌ سه‌ره‌تا له‌و لق و پۆپانه‌ی ئێرانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته‌ ده‌وڵه‌تی فارس و ئاخونده‌كان له‌ تاران، كه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌تۆمی پارێزراو بوون.
تێروانینی پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ری و خیانه‌تی لقی ئێران له‌ناو یه‌كێتی و شه‌ڕخوازی حشدی شه‌عبی و به‌كار هێنانی چه‌ك و سوپا له‌دژی كورد، كه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ ئاسمانی رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ دیكۆمێنت له‌لایی ئه‌مریكیه‌كان هه‌یه‌ و دیكۆمێنت كراوه‌، چونكه‌ له‌ ئاسمانی ئه‌م رۆژه‌دا ئه‌مریكا هه‌بووه‌، دیكۆمێنتی كردووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی مخابه‌راتی  قه‌ته‌ری و ئێرانی و توركی به‌هاوكاری باڵی ئێرانی له‌ناو یه‌كێتی له‌سلێمانی( كه‌ له‌ ئیمێله‌كانی هاككراودا بڵاو بۆته‌وه‌) و هه‌وڵدان بۆ هه‌ره‌س پێهێنانی حكومه‌تی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ئێران له‌ژێر ناوی حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی، هه‌موو ئه‌مانه‌ ئه‌م سیناریۆیانه‌ بوون، كه‌ له‌ رابردوودا، به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ئێران ئه‌نجام دراو و ئامانجكراون، ئه‌مه‌ به‌و واتایه‌ دێت به‌ره‌كان له‌كوردستانیشدا روونن، له‌ عێراقیش دا به‌ڵگه‌داری دیكۆمێنت كراون، بۆیه‌، هاوكێشه‌كان له‌سه‌ر ئاستی وا به‌رز كه‌ له‌گه‌ڵ داهاتووی كوردستاندا، پێناسه‌ی یه‌كجۆڕ، لهوه‌دا وێنامان بۆ ده‌كات، كه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ دوورینی به‌رهه‌می چرۆبووی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه‌، كه‌ له‌ رابردوو په‌ره‌ی پێدراوه‌ له‌ناو هێز و لایانه‌ سیاسیه‌كانی عێراق و كوردستان كه‌ خۆیان بۆ یه‌كڵاكردۆته‌وه‌.
دیداری نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پووتین، له‌ هه‌ر سه‌ر ئاستی ئابووری و سیاسی و په‌یوه‌ندیه‌كانیش بێت، ته‌وقیتی بینینه‌كه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پاش یه‌كه‌م هه‌نگاوی روانگه‌ی سه‌رۆكی نوێی رووسیا، كه‌ شایانی هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ر كردنه‌ كه‌ داهاتووی رووسیا له‌ سه‌رۆكایه‌تی پۆتین دا مامه‌ڵه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و خاڵه‌ی كه‌ ئه‌مریكا و رووسیا له‌سه‌ر هاوڕان، ئه‌ویش ئیستقرارا كردنی ناوچه‌كه‌، هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ناوچه‌كه‌ش ده‌زانن، فاكتره‌ی ئیسقراری ناوچه‌كه‌، له‌كوێ و له‌ چ هێزێك دا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت، بۆیه‌ مامه‌ڵه‌ی رووسیا و ئه‌مریكا له‌داهاتوو دا له‌ناوچه‌كه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مایی سیاسه‌تی كۆتایی هێنان به‌ هێزه‌ نائیستقراره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌، هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی هێزه‌ جێگیره‌كانه‌، هه‌روه‌ك چۆن ترامپ رێكه‌وتنی پاراستنی ئێرانی (رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران) ستۆپ پێكرد، ئه‌وهاش هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو، بۆ ئێران بریتی ده‌بێت له‌ پاشه‌كشه‌ كردن له‌ ته‌واوی ناوچه‌كانی، عێراق و سوریا و لوبنان و یه‌مه‌ن هتد…، چونكه‌ مانه‌وه‌ی ئێران به‌م شكل و شێوه‌یه‌ واتا به‌رده‌وامی نائیستقراری، پاش سه‌رۆكایه‌تی نوێی پۆتین رووسیاش به‌ ئاراسته‌ی هاوبه‌شی له‌ هێنانه‌وه‌ی ئیستقراری ناوچه‌كه‌ هه‌نگاو ده‌نێت، بۆیه‌ دیداره‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌و سه‌ربه‌نده‌ی سه‌ركردایه‌تی پۆتین دا، روانگه‌ و تێفكرینی سیاسی زاڵ پێشكه‌ش به‌داهاتووی كوردستان ده‌كات”.
Back to top button