مه‌سرور بارزانی تونێلی گه‌لی زاخۆی كرده‌وه‌

له‌میانی سه‌ردانێكی دا بۆ شاری زاخۆ راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان جوت تونێلی گه‌لی زاخۆ كه‌ به‌ پێشكه‌وتوو ترین سیسته‌می ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی دروست كراوه‌، كرده‌وه‌”.

مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی سه‌ردانێكی دا بۆ زاخۆ، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، 9ی 5ی 2018، بە مەبەستی بەشداریکردنی لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی گەورەی پارتی لە زاخۆ، گەیشتە شارەکە و لەگەڵ گەیشتنیشیدا جووت تونێلی (گەلی زاخۆ)ی کردەوە و دواتریش تونێلەکە بە ڕووی گەشتیاراندا کرایەوە.

ئەو تونێلە لە شوێنێکی زاخۆ دروست کراوە کە بە گەلی زاخۆ ناسراوە و دوو تونێلی هاتن و چوونە و درێژییەکەیان ٣ هەزار و ٦٠٠ مەترە و نیو کاتژمێر کات دەگەڕێنێتەوە و مەترسییەکانی ڕێگەی گەلی زاخۆش ناهێڵێت و مەرجەکانی سەلامەتی بە تەواوی و بە شێوەیەکی ستاندارد تێدا ڕەچاو کراوە”.

Back to top button