مالیكی پاش هه‌ڵبژاردن شه‌ری ئه‌هلی له عێراق دروست ده‌بێت
نوری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا وه‌رده‌كاری شه‌ری هلی ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت”ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ساخته‌كاریی بكرێت شه‌ڕی ئه‌هلی درووست ده‌بێت، هه‌روه‌ها هۆشداریه‌كه‌ی مالیكی له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێكی تر هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌رێوه ده‌چێت”.
ئه‌مرۆ 9ی 5ی 2018 عه‌باس موسه‌وی گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا راگه‌یاند”هۆشدارییه‌كه‌ی مالیكی، هۆشدارییه‌كی راسته‌قینه‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بێت‌و جه‌ماوه‌ر ئه‌و هه‌سته‌یان بۆ درووست بێت كه ده‌نگه‌كانیان دزراوه و عێراق به‌ره‌و پرۆژه‌یه‌كی دیكه ده‌بات، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش بریتی بێت له دزینی ده‌نگی ده‌نگده‌ران له به‌رژه‌وه‌ندی به‌عسییه‌كان و ته‌كفیرییه‌كان.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”بۆیه به دڵنیاییه‌وه خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و زیانلێكه‌وتووانی ده‌ستی به‌عس ده‌سته‌وه‌ستان نابن و به‌رگریی له مافی خۆیان ده‌كه‌ن له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، ئه‌وه‌یشی گووت: “هۆشدارییه‌كه‌ی مالیكی هۆشداری نه‌بووه له‌باره‌ی شه‌ڕی نێوان قه‌واره سیاسییه‌كان، به‌ڵام هۆشداریی بووه له مه‌ترسییه‌كانی قۆناغی داهاتوو و ترسی ئه‌وه هه‌یه پرۆسه‌ی سیاسی بدزرێت. شه‌ڕه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یه كه كار بۆ دزینی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌عسی و ته‌كفیرییه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه”.
ئه‌م قسانه له‌كاتێكدایه، دیدارێكی نووری مالیكی بوو كه رۆژی 8/5/2018 له كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه گووتی: “ئه‌گه‌ر ساخته‌كاریی له هه‌ڵبژاردندا بكرێت، شه‌ڕی ئه‌هلی له عێراق درووست ده‌بێت، هه‌روه‌ها گووتی: “هه‌وڵ هه‌یه پرۆسه‌ی دیموكراسییه‌ت له عێراق شكست پێبهێنرێ و بۆ مانه‌وه‌ی پشك پشكێنه ده‌ستكاریی ده‌ره‌نجامه‌كان بكرێت”.