نهێنی كۆدی پشته‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان ئاشكرا ده‌بێت

وابریاره‌ سبه‌ینێ پێنج شەممە 10ی ئایاری2018 دەنگدانی تایبەت بەڕێوە بچێت، ڕۆژی شەممە 12ی ئایاری2018 دەنگدانی گشتی بەڕێوە ده‌چێت.

مازن عەبدولقادر، سەرۆکی دەستەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:”ئەو کارتانەی لە دیوی پشتەوەیان ژمارە (50) دانراوە بۆ دەنگدانی تایبەتە، ژمارە (60)یش بۆ دەنگدانی گشتییە”.

سەرۆکی دەستەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند: “دیاریکردنی ئەو کۆدە لە دیوی پشتەوەی کارتەکانی دەنگدان بۆ ڕێگریکردنە لە دەنگی دووبارە، لەو ڕێگەیەوە لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەتدا ڕێگری لە ھاتنە ناوەوەی کارتی گشتی، لە ڕۆژی دەنگدانی گشتیدا ڕێگری لە ھاتنە ناوەوەی کارتی تایبەت بۆ بنکەکانی دەنگدان دەکرێت”.

Back to top button