گۆڕان: كۆمه‌ڵ هه‌زار قات له‌ یه‌كێتی باشتره‌

لێدوانێكی (بێگەرد تاڵەبانی) ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بۆ یەکێک لە ڕۆژنامەکانی سەربە گروپی خیانەتكاری ١٦ی ئۆکتۆبەر كه‌ گوتبووی: ”بزووتنەوەی گۆران لە هاوپەیمانێتی کردن لەگەڵ دوو لایەندا ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆرانیان پێشێل کردووە“.

لای خۆیه‌وه‌ هێمن شێخانی ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆران دێنێته‌ ده‌نگ وڕایگەیاند: ”ئەوان مافی ئه‌وه‌یان نییە جارێکی دیکە لەسەر ئەو ریککەوتنە قسە بکەن، ئەو دەستەیەی ئێستا لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی دانیشتوون یەکێتییان بچووک کردووەتەوە، بۆیه‌ گۆران ئامادە نیه‌ لەگەڵیان دابنیشین، چونکە نایانه‌وێت ڕێككه‌وتنه‌ جێبه‌جێ بكرێت و موزایەدەی پێوە دەکەن“.

ئه‌وئەندامه‌ی جڤاتی نیشتمانی گۆران ڕاشیگه‌یاند:” جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆران بڕیاری هەڵپەساردنی ڕێککەوتنەکەی داوە، چونکە یەکێتی تەنها یەک خاڵی لێ جێبەجێ کرد ئەویش ئاشکراکردنی ڕێککەوتنەکە بوو بۆ خەڵک و یه‌كێتی بوێری ئەوەیان نەبوو ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکەن، لەبەر ئەوەی زیانی بە بەرژەوەندی شەخسی بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی دەگەیەنێت”.

هه‌روه‌ها (هێمن شێخانی له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا گوتیشی : ”دوای هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح قسه‌ ده‌كه‌ین، بەڵام کۆمەل بە هەزار قات لە یەکێتییی، باشترە“.

Back to top button