هه‌ندرێن محه‌مه‌د: تۆماری ده‌نگده‌ران خاوێنه‌و ئاماده‌كار بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان كراوه
رۆژی سێشەممە 2018/5/8 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، 30 ئەیلوولی ئەمساڵی وەكوو رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی كوردستان دیاری كرد.
هەندرێن محەمەد، سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: “ئامادەكاریی تەواو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كراوە،ماوەی نزیكەی پێنج مانگ لەبەردەم كۆمسیۆن دایە و لەو ماوەیەكی نزیكدا وردەكاریی چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە روون دەكەینەوە”.
سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان، راشیگەیاند: بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی كوردستان پێشتر كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە”.
هه‌روه‌ها ھه‌ندرێن محه‌مه‌د گوتیشی :”تۆماری دەنگدەران رێك خراوە و خاوێن كراوەتەوە”.