كاندیدێكی یه‌كێتی دێته ناو ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئایاری 2018 خالید عەلی ڕێکانی، کارگێڕی مەڵبەندی بادینانی یەکێتی و کاندید لیستی یەکێتی بۆ پەرلەمانی عێراق، لە بارەگای لقی 18ی پارتیله ئامێدی بە ئامادەبوونی هەریەک لە سیداد بارزانی و عزەددین بەرواری، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕاگەیاند.
خالید عەلی ڕێکانی بڕیاریدا كه خه‌باتی سیاسی خۆی له ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان درێژ پێبدات ،هاوكات داوای له ده‌نگده‌رو دۆست و هه‌وادارانیشی كرد كه كار بۆ سه‌رخستنی لیستی ژماره 184 ی پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ن ،چونكه پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وێنی ئارامی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری خه‌لكی كوردستانه .
هاوكات هه‌ردوێنێ سێشەممە 8ئایاری 2018 سێ کاندیدی هاوپەیمانییەکەی بەرهەم ساڵح کشانەوەی خۆیان لە لیستەکەیان راگەیاند و پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد.