سه‌ربه‌ست تروانشی : ئێمه ئه‌مرۆمان دروست كرد‌و خاوه‌نی رێفراندۆم و ئاینده‌ش بنیات ده‌نێین
به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌لێت :” ده‌نگبده‌ن به لیستی 184 ی پارتی دیموكراتی كردستان بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه كاره‌ساتی میژوو دووباره نه‌بنه‌وه و ئێمه شانازی ده‌كه‌ین ئه‌مڕۆمان دروست كرد و ئه‌مڕۆ ده‌پارێزین و به‌رپرسیاره‌تیی ئاینده‌ش هه‌ڵده‌گرین و شانازی به ڕیفراندۆم ده‌كه‌ین، كه گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی مێژووە و شانازی به پێشمه‌رگه و گه‌لی خۆمان ده‌كه‌ین كه ته‌حه‌دای هه‌موو قه‌یرانه‌كانی كردووه.
سه‌ربه‌ست تروانشی به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك له په‌یامێكی ده‌نگیدا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقەوە ڕایگه‌یاند: “خه‌ڵكی پارێزگای دهۆك و دڵسۆزانی وڵات و عاشقانی ئازادی و شاری خه‌بات و قوربانیدان، چه‌ند ڕۆژێك ماوه به‌ره‌و سندووقی ده‌نگدان ده‌چین و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پێویسته به دروستی هه‌ڵسه‌نگاندنی مێژوو بكه‌ین و به دروستی بیر له ئاینده بكه‌ینه‌وه و له‌م هه‌ڵبژاردندا تێگه‌یشتنی هه‌ڵه، كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌مڕۆ ئایندهی خه‌ڵكی كوردستان گرێ دراوه به پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، چونكه هیچ هێزێك نییه بۆ سەعاتێك بتوانێ خه‌ڵكی كوردستان بپارێزێت، ته‌نیا پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌بێت.”
به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: “خه‌بات و قوربانیدانی پارتی ناوێكی گه‌وره‌ی داناوه بۆ سه‌ر میلله‌تی ئێمه و پارتی توانی ڕووناكی له تاریكی دروست بكات و زانین له نه‌زانین دروست بكات، بۆیه ئه‌وانه‌ی زه‌ره‌یه‌ك ڕاستی و ئه‌مانه‌ی لا نه‌ماوه، شایه‌نی ده‌نگی ئێوه نییه و كاتێك له شه‌ڕی داعش و حه‌شدی شه‌عبی سنووری كوردستان به‌زێندرا، ئه‌و لایه‌نانه له كوێ بوون و چه‌ندین قاره‌مان شه‌هید بوون، تاوه‌كو كوردستان پارێزرا، بۆیه ده‌نگی ئێمه بۆ ئه‌و هێزه بێت كه گه‌ل و ده‌ستكه‌وت و شه‌ره‌فی ئێمه ده‌پارێزێت و خه‌ڵكی دهۆكی دوژمنبهزێن با هه‌موو ڕێگایه‌ك له خراپكاران بگرین و ته‌حه‌دای مێژوو بكه‌ین و تۆڵه‌ی خۆمان بكه‌ینه‌وه و وه‌فاداری ئه‌و سۆزه بین كه خۆمان داومانە بە شه‌هیدان و سه‌رۆك بارزانی.”
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌لێت : “ده‌نگمان بده‌ین به لیستی خه‌بات و قوربانیدان و به‌رگریكردن و بۆ به‌رگریكردن و قوربانیدان و سه‌نگه‌رگرتن و شه‌هیدان ئێمه له‌پێشه‌وه‌ین و بۆ ده‌نگدانیش ئێوه له پشت ئێمه بن، بۆیه پێویسته ده‌نگدان به لیستی 184 بكه‌ینه تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی مێژوو و هیچ كات سستی نه‌كه‌ن و ئێمه شانازی به خه‌باتی 72 ساڵه‌ی پارتی ده‌كه‌ین و شانازی ده‌كه‌ین ئه‌مڕۆمان دروست كرد و ئه‌مڕۆ ده‌پارێزین و به‌رپرسیاره‌تیی ئاینده‌ش هه‌ڵده‌گرین و شانازی به ڕیفراندۆم ده‌كه‌ین كه گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی مێژووە و شانازی به پێشمه‌رگه و گه‌لی خۆمانەوە ده‌كه‌ین كه ته‌حه‌دای هه‌موو قه‌یرانه‌كانی كردووه و شانازی به سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین كه نه‌یهێشت له هه‌موو قۆناغه‌كاندا مۆراڵی خه‌ڵك دابه‌زێت و بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی مێژوو دووباره نه‌بنەوە ده‌نگ بده‌ن به لیستی پارتی.”