راگه‌یێندراوێك له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فلادیمێر پوتین
دوای ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی روسیا گه‌یشته ئه‌و وڵاته, ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی روسیا و حكومه‌تی هه‌رێم كۆبویه‌وه, له‌و باریه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانراگهیێندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ(خواكوڕك)نێردراوه، ئاماژه دراوه به‌ئه‌وه‌ی كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/5/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له گۆڕه‌پانی سوور له مۆسكۆ، له‌گه‌ڵ میوانانی باڵا و شاندی وڵاتان، به‌شداری له یادی سه‌ركه‌وتنی جه‌نگی مه‌زنی نیشتمانی (جه‌نگی جیهانیی دووه‌م)دا كردووه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه پاش ئه‌وه‌ی میوانان، به‌شدارییان له ڕێوڕه‌سمێكی پێشوازیدا كردووه كه له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیاوه ڕێكخرا بوو، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پوتین دیدارێكی دووقۆڵی ئه‌نجام داوه.
له دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا داكۆكییان له په‌یوندییه مێژووییه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی ڕووسیا و كوردستان له قۆناغه جیاكاندا كردووه و باسیان له په‌ره‌پێدانی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له ئێستا و داهاتوودا كردووه.
ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه پوتین پشتگیری خۆی بۆ گه‌لی كوردستان و په‌ره‌پێدانی په‌یوندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كردووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و وزه‌دا.
له به‌شێكی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه”لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی سه‌رۆك پوتینی كرد بۆ بانگهێشتكردنی و دووپاتی كرهدوه كه هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له هه‌ر هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕووسیا ده‌كات و هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش به پڕۆژه‌كانی وزه و وه‌به‌رهێنانی ڕووسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات”.