پارتێكی دیكه‌ی كوردی پشتگیری خۆی بۆ لیستی 184ی پارتی راگه‌یاند, داوا ده‌كات ئه‌ندامانی ده‌نگ به پارتی بده‌ن
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند حزبێكی توركمان له سنوری پارێزگای هه‌ولێر پشتگیری خۆیان بۆ لیستی 184ی پارتی ده‌ر بڕی ئه‌مڕۆ پارتێكی دیكه‌ی كوردستان, له رێگای راگه‌یێندراوێك داوا له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی ده‌كات ده‌نگ به پلیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن.
به پێی راگه‌یێندراوێكی حزبی پارتی پارێزگارانی كوردستان, كه ئه‌مڕۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه داوا له لایه‌نگران و ئه‌ندامانی ده‌كات به فراوانی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ئه‌و رۆژه بكه‌نه كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ركه‌وتن, هه‌روه‌ها ئێمە پێمان وایە ئەوانەی ھۆکاری سەرخستنی ریفراندۆم بوون مێژوویەکی زێرینیان بۆ خۆیان تۆمار کرد‌و ئەو بەڵگە مێژووییەش لە ھەموو کات و ساتێکدا کارتی سەربەخۆی یەکجارەکیمانە.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌یان داوا ده‌كه‌ن كه سه‌رجه‌م كادر‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان ده‌نگ به لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن.
ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه
راگەیەنراوێک لە پارتی پارێزگارانی دیموکراتی کوردستانەوە
بۆ سەرجەم کادرو ئەندام و دۆست و ھەوادارانی پارێزگاران و سەرجەم ھاوڵاتیانی کوردستان
وەک ئاشکرایە لە رۆژی شەممە ١٢ ی ئایاری ٢٠١٨ ھەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوەدەچێت .. بۆ ئەم مەبەستە داوا لە ھەموو لایەکتان دەکەین بەشداری کاریگەر لەم پرۆسە دیموکراتیە بکەن و رۆژی ھەڵبژاردن بکەن بە کەرنەڤاڵی سەرکەوتنی گەلەکەمان.
بێگومان گەلی کوردستان ھەر لەسەرەتای پرۆسەی ئازادیەوە فاکتەری سەرەکی بنیات نانەوەی عێراقی تازەو نووسینەوەی دەستوورو سەرپێ خستنی دام‌و دەزگاکانی دەوڵەت بوو بەڵام بەداخەوە رۆژ لەدوای رۆژ دەوڵەتی عێراق لە ھەمبەر مافەکانی گەلی کورد بەتایبەتی و جێبەجێ کردنی دەستوور بەگشتی روو لە پاشگەزبوونەوە بوو تا کار گەیشتە ئەوەی دەست بۆ بڕینی مووچەو قوتی خەڵکی کوردستان بەرن ..
وەک مافێکی شەرعی و مێژوویی خۆیشی گەلەکەمان لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بڕیاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی دا‌و لە کەرنەڤالێکی سەرکەوتووی بێ وێنەدا بە دۆست و دوژمنانی خۆی راگەیاند کەوا جەماوەری کوردستان چەندە ئارەزووی سەربەخۆیی دەکات .. بەڵام بە داخەوە بەھۆکاری زۆری ناوخۆیی و دەرەکی ئەو ھەلە مێژووییەش بۆ کاتێکی نادیار دواخرا . ھەرچەندە ئێمە پێمان وایە ئەوانەی ھۆکاری سەرخستنی ریفراندۆم بوون مێژوویەکی زێرینیان بۆ خۆیان تۆمار کرد‌و ئەو بەڵگە مێژووییەش لە ھەموو کات و ساتێکدا کارتی سەربەخۆی یەکجارەکیمانە .. ھەربۆیەو بۆ ئەوەی ھەوڵی دەستکەوتی زیاتر بۆ کوردستان بچێتە قۆناخێکی ترەوە داوا لە ھەموو لایەک دەکەین لەم ھەڵبژاردنەدا دەنگ بەو لیستە بدەن کە سەرمەشقی کاروانی سەربەخۆیی خوازی و بەدیھێنانی دەستکەوتی زیاترە بۆ گەلەکەمان کە بێگومان ئەویش لیستی ژمارە (١٨٤) ی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
بەھیوای سەرکەوتن بۆ لیستی (١٨٤) و بەدەستھێنانی دەستکەوتی زیاتر بۆ گەلەکەمان
پارتی پارێزگارانی دیموکراتی کوردستان
٨ی ئایاری ٢٠١٨