شه‌ش هۆكار وات لێ ده‌كات به‌رده‌وام مۆز بخۆیت بزانه‌ هۆكار چیه‌.؟

مۆز یه‌كێكه‌ له‌ باشترین میوه‌ ژه‌مییه‌كان ، ده‌توانێت شوێنى ژه‌مى خۆراكیت بۆ بگرێته‌وه‌ ، بۆیه‌ شاره‌زایان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن هیچ ڕۆژێك بێ خواردنى مۆز به‌ڕێ نه‌كه‌ین ، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینات و سوودى ئێجگار هه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك له‌تیش بخۆیت گرنگ ئه‌وه‌یه‌ پشت گوێى نه‌خه‌یت.”

ڕۆژانه‌ خواردنى مۆز چیت به‌سه‌ر دێنێت:-

• مۆز ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پۆتاسیۆم : پۆتاسیۆم ئه‌و كانزا گرنگه‌یه‌ كه‌ پارێزگارى له‌ دڵ ده‌كات و ده‌ست به‌سه‌ر په‌ستانى خوێندا ده‌گرێت و ناهێڵێت تووشى جه‌ڵده‌ى مێشك ببیت .

• ووزه‌ به‌خشه‌ بۆ له‌ش .

• مۆز كردارى هه‌رس و مژین ئاسان ده‌كات ، چونكه‌ میوه‌یه‌كى ریشاڵییه‌ .

• چاره‌سه‌رى “قورحه‌ى گه‌ده‌” ده‌كات.

• مۆز زۆر گرنگه‌ بۆ هیمۆگڵۆبینى خوێن ، چونكه‌ ڤیتامین “بى6” تێدایه‌ .

• هه‌موو گیرو گرفته‌كانى پێست چاره‌سه‌ر ده‌كات.

Back to top button