سوپای ئیسرائیل هێرشیكرده‌ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی ئێران.

بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ پینج شه‌ممه‌ سوپای ئیسرائیل بە مووشەك پەلاماری چەند پێگەیەكی بەرگری سوریای داوە و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری پێگەیاندوون.”

ئاژانسی سانای سوری بڵاویكردۆتەوە، هێزەكانی بەرگری ئاسمانی وڵاتەكەی توانیویانە بەربگرن لە چەندین مووشەكی سوپای ئیسرائیلی كە ئاڕاستەی پێگە بەرگرییەكان كرابوون.

ئەو سەرچاوەیە باسیشی لەوەكردووە، كە ژمارەیەك لە مووشەكەكان بەر ئامانجە سەربازییەكان كەوتوون، لەوانە بەرگری ئاسمانی و رادارو ئەمباری چەك و جبەخانەكان.

پێشتر سوپای ئیسرائیلی بڵاویكردبوویەوە، كە درەنگانێكی چوارشەممە لەسوریاوە بۆردومانی پێگە سەربازییەكانیان لە جۆلان كراوە، ئەمڕۆش وای بڵاوكردۆتەوە كە (قاسم سلێمانی) فەرماندەی سوپای قودس رابەرایەتی ئەو پەلامارەی كردووە.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، فڕۆكه‌كانیان له‌كاتی بۆمبابارانكردنی ئه‌و پێگه‌ سه‌ربازی و هه‌واڵگرییانه‌دا له‌لایه‌ن به‌رگریی ئاسمانی سووریا وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌. به‌ڵام فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل به‌ سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بنكه‌كانی خۆیان.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، بۆمبابارانكردنی پێگه‌كانی ئێران به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ بووه‌ دوێنێ فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران مووشه‌كیان به‌ئاراسته‌ی پێگه‌كانی پێشه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلان ته‌قاندووه‌ هه‌ر چه‌نده‌ هیچ زه‌ره‌ر و زیانێكی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

 

Back to top button