نرخی نه‌وت ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد و به‌رزبووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10/5/2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی و به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.”

پاشەكشەی ئەمریكا لە ڕێككەوتنی ناوكی لەگەڵ ئێران كاریگەری لەسەر نرخەكان دروست كردووەو بەرزی كردۆتەوە.

بەرز بوونەوەكە لەماوەی دوو رۆژی رابردوو بە فەرمی دەستی پێكردووە، بەشێوەیەك تەنها دوێنێ‌ نزیكەی (%3) بەرز بوونەوەی تۆمار كردووە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (77.21) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنتیش بە (71.44) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش بەزرترین نرخی نەوتە لەماوەی چوار ساڵی رابردوو.

Back to top button