نۆك چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره و ده‌یان نه‌خۆشی تر ده‌كات بزانن چۆن.؟
نۆك به‌رهه‌مێكى پاقله مهنییهو زۆر كه‌س ئاره‌زووى خواردنى ده‌كه‌ن ،به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانین چ سودێكى هه‌یه بۆ جه‌سته و چى به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت له‌كاتى خواردنیدا.”
به پێ ى تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه كه له یه‌كێك له زانكۆ جیهانییه‌كان ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه، كه نۆكى بر‌ژاو یان كوڵاو سودێكى یه‌كجار زۆرى هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى نه‌خۆشى شه‌كره و كۆلیسترۆڵى خوێنیان هه‌یه.
لێره‌دا كۆمه‌ڵێك له‌و سودانه‌ى نۆكتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین كه بۆ جه‌سته‌ى مرۆڤ هه‌یه‌تى:
• خواردنى دوو پیاڵه له نۆكى بر‌ژاو ده‌بێته هۆى كۆنتڕۆڵ كردنى ڕێژه‌ى كۆلیستڕۆڵ و دابه‌زاندنى له خوێندا.
• یارمه‌تى ده‌ره بۆ دابه‌زاندنى كێش ،چونكه خواردنى نۆك ده‌بێته هۆى هه‌ستكردن به تێرى.
• نۆك به ڕێژه‌ى 85% ى مادده‌ى كانزایى تێدایه بۆیه پێست ده‌پارێزێت له تیشكى خوار وه‌نه‌وشه‌یى
• به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات .
• به‌رهه‌مێكى ریشاڵییه ،بۆیه به‌شدارى كردارى هه‌رس و مژین ده‌كات.
• چاره‌سه‌رى جۆرى دووه‌مى نه‌خۆشى شه‌كره ده‌كات .