سه‌یری زۆنی به‌ناو ئازادی و یه‌كێتی بكه‌ن بزانه‌ چۆن به‌ئازادی و به‌عه‌نته‌ری ته‌زویر ده‌كه‌ن

ئه‌مرۆ 10ی 5ی 2018 هه‌ڵبژاردنی ده‌نگی تایبه‌ته‌ كه‌ بۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و پێشمه‌رگه‌ و ئاسایشی ده‌نگده‌ده‌ن، له‌بنکەیەکی دەنگدان لە شاری سلێمانی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەنجەرەوە و بەشێوەیەکی نایاسایی، کەسانێکی دەبەنە نێو وێستگەکانی دەنگدان”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌،پاش ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە دەنگدەرانی تایبەت ڕەخنەی ئەوەیان گرت کە دەرگای بنکەکان داخراوە و چەند هێزێکی سەر بە یەکێتی تەنیا ڕێگە بە دەنگدەرانی یەکێتی دەدەن، بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان،  تۆمارێکی ڤیدیۆیی دەرکەوتووە و تێیدا دەردەکەوێت کە یەکێتی لە ڕێگەیەکی نایاسایی و لە پەنجەرەی نهۆمی دووەمی قوتابخانەیەکەوە، چەند کەسێکی سڤیل دەنێرێتە نێو ژوورەکانی دەنگدان کە ئەوەش پێشێلکارییەکی زەقی ڕێنماییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنە”.

شایانی باسه‌ پێشتر ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی پێشمەرگە و کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان لە بنکەی بەکرەجۆی سلێمانی گلەیی ئەوەیان کرد کە لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە ڕێگەی دەنگدانیان پێ نادرێت و تەنیا ڕێگە بە لایەنگرانی یەکێتی دەدرێ، بچن دەنگ بدەن.

Back to top button