به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رمی گۆڕان خه‌ڵكی هه‌ولێر به‌ جاهیل و عه‌شائیر و نه‌فام وه‌سف ده‌كات

به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ به‌رده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، كه‌ له‌لایان ده‌زگایه‌كی گۆماناوی مخابه‌راتی به‌ناوی ستاندارد ئاراسته‌ی رێكخه‌ری گشتی گۆڕان كراوه‌ كه‌ لە ٢٠١٨/٥/٩ لێپرسراوی لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری ھەولێر نامەیرک بۆ رێکخەری گشتی دەنێرێت و دەڵێت، خەڵکی ھەولێر عەشایەر و ناوچەگەرن و رۆشەنبیریان لاوازە ، بەمە دەمانتوانی پێیان بڵێین کە گۆڕان تەنھا لە سلێمانی نیە بەڵام ئێوە رەتتان کردەوە کۆبونەوەیەک بەرینە شاری ھەولێر ، بێ منەت بوون بەرامبەر دەنگەکانیان و کۆبونەوەکەشتان لەسلێمانی ئەنجامدا ، ئێستاش ھیچ دەرفەتێک نەماوەو چاوەڕێی ئەوە بکە کە لە ھەولێر کورسیەک لەدەست ده‌ده‌ین”.

هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌ئه‌نجوومه‌نی قه‌زاكان ده‌كات و ده‌لێـ” بەپێی ئەو راپۆرتانەی لە ئەنجومەنی قەزاکان بەدەستم گەیشتوون و لە ئەنجامی سەردان و کۆبونەوەکانم و راپرسیەکی دەزگای ستاندەر لە شاری ھەولێر نزیکەی ٣٠ ھەزار دەنگ کەم دەکەین کە ئەمەش دەکاتە کورسیەک”.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هۆكاری كه‌م بوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێـ”ھۆکاری کەم بونەوەی دەنگەکان ئەوەیە کە لەشاری ھەولێر لەروی خزمەتگوزاری و کار و کەسابەتەوە ھیچ کێشەیەکی نیە بەروارد بە سلێمانی ، خەڵکی ھەولێر نایانەوێ شارەکەیان وەک سلێمانی بخنکێت بەدەست ئاژاوە و بێکاریەوە”.

به‌پێی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ و راپۆرته‌ی گۆڕان بێت، ئه‌م راستیانه‌ بۆ رێكخه‌ری گشتی ئاشكرا ده‌كات كه‌ هه‌ولێریه‌كان نایانه‌وێت، شاره‌كه‌یان وه‌ك سلێمانی لێ بێت و بێكاری و ئاژاوه‌چی بێته‌ ناوی ئه‌مه‌ش به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌نگ كه‌مكردنی گۆڕان ده‌زانێت له‌ شاری هه‌ولێر كه‌ ئه‌مه‌ دان پێدانانێكی روونه‌ بۆ خه‌ڵك كه‌ سلێمانی ئاژاوه‌چی تێدایه‌، بێ كاری تێدایه‌ كه‌ خه‌ڵكی هه‌ولێر نایه‌وێت ئه‌مه‌ بێته‌ هه‌ولێریش”.

Back to top button