جارێکی تر پارتی سەرکەوتنی بەدەست هێنا
یاد سرێشمەیی
لەکەمپینەکانی هەڵبژاردن دەبێت دەنگدەر تێبینی ئەو چەندخاڵەی خوارەوەی کردبێت.
ـ یەکێتی هەموو هەوڵێکی دا خەلکی دیکە لە خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر بکاتە شەریک، لەخوڵی رابردووی پەرلەمانی عێراق بچوکترین دەستکەوتیان نەبوو کە بیکەنە کەرەستەی هەلبژاردن، دەگەڕانەوە مێژووی سەرکردایەتی جەنابی مام جەلال، کە دەنگدەر دەبێت بزانێ چوار ساڵی ڕابردوو لە بۆشایی مام جەلال ئەوان لایاندا لە کۆدەنگی نیشتیمانی و پێشنیاری مووچە بڕین و هێڕشکردنە سەر کوردستان و دەنگدان بۆ بەیاسایی کردنی حەشدی شەعبی و تا دەگاتە خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەری لێ هاتەبەرهەم، دەی خۆ مام جەلال زیندوو نابێتەوە، لادەرەکانی دوێنێ هی سبەش دەبن.
ـ بەرهەم ساڵح، کاوێژ لەسەر دەستکەوتەکانی خولی پێشووی خۆی پەرلەمانی کوردستان دەکاتەوە دەیەوێت بەهی خۆی بزانێت، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و حکومەتی سلێمانی و جێگری سەرۆک وەزیران بوو لەعێراق، ئەوانەی ئەمڕۆ دەیلێ دوێنێ دەیتوانی بیکات، کە نەیکرد وەڵامەکەی بۆ دەنگدەرانی ئەو جێ دەهێلم.
ـ بزووتنەوەی گۆڕان، بەناوی چاکسازی هاتنە نێو مەیدانی سیاسی، لە خولی دووەمی دوای تەمەنی گۆڕان هاتنە نێو حکومەت، داوای وەزارەتی دارایی و پێشمەرگەو دەستەی وەبەرهێنانیانکرد، دەی مووچە لەوێیە چاکسازیش لەوێیە، دەی یەکنەگرتنی پێشمەرگە لە وەزارەتەکەیە پرسیتان بۆچی نەیکرد کە بەشایەتی وەزیر ئەوکات سەرۆکی هەرێم هەموو دەسەڵاتەکانی پێدا کە نەیکرد دەبێت لێیان بپرسن؟ ئەمە جگەلەوەی نەوەیەکی پەروەردەکرد نەک نیشتیمان و پیرۆزیەکانی فرۆشت فەرموون خۆشی فرۆشت، لەکەمپینەکە جگە لەوەی دەستکەوتێکی وایان نەبوو قسەی لەسەر بکەن، کەچی بە پێشمەرگەی گووت، ئەنفاڵ چی، ئاخر کورد بوون لەکوێی ئەو خیتابە سیاسیەی گۆڕندایە.
ـ پارتی لەهەموو دەستکەوتەکان بە چاک و خراپیەکانی بەشدارو ساحێب بووە، لە سەنگەری رووبەڕوو بونەوەی سەربازی و سیاسی بووە دژ بە نەیارانی نیشتیمان، سەیری کەن لە کەمپینەکانی پارتی زیاتر قسە لەسەر وجودی پارتی لە نێو ملمڵانێی نەتەوەی و دەستکەوتەکانی کوردستان بووەو ئێستاش داوای دەستکەوتی زیاتر دەکات، ئائەوەیە جیاوازی پارتی و ئەوانی دی، لە کەمپینەکان سەرکەوتنی بەدەست هێنا.