بههۆی خروقاتهكانی یهكێتی 11 وێستگهی دهنگدان داخران
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئایاری 2018 پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتی ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە بۆ ھەڵبژادنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی ھات.
بهڵام بەهۆی ئەنجامدانی دەیان خروقات لە بنكەكانی هەڵبژاردنی سنووری پارێزگای سلێمانی، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، 11 وێستگەی دەنگدانی لەم پارێزگایە داخست.
بهپێی زانیارییهكانی ” خواكوڕك” چەند قەوارەیەکی سیاسی بەھۆی خروقاتەکانی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقیان لە خروقاتەکان ئاگادارکردووەتەوە و داوای ئەوە دەکەن لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو لایەنەدا بکرێت، کە لە دەنگدانی تایبەتدا بەشێوەیەکی بەرچاو خروقاتی کردووە.