شاسوار عبدالواحید پارەیەکی زۆر بۆ بینینی برێت مەکگۆرک خەرج دەکات

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە کەسێکی زۆر نزیکی شاسوار عبدولواحید_ەوە دەست سایتی “خواكوڕك” کەوتووە، لە کۆتا سەردانی شاسوار عبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بۆ ووڵاتی ئەمریکا لە بەرواری ١ـی ٥ـی ٢٠١٨، تەنها بۆ بینین و کۆبوونەوە لەگەڵ (برێت مەکگۆرک)، شاسوار عبدولواحید بڕی (٢٠٠$) هەزار دۆلاری ئەمریکی داوە .

خەرجکردنی بڕی (٢٠٠$) هەزار دۆلاری ئەمریکی بۆ بینینی ( برێت مه‌كگۆرك) لەلایەن شاسوار عبدولواحیدەوە، لە کاتێکدایە کە کۆمپانیاکەی لەژێر قەرزێکی زۆر دایە و هەروەها توانای دابین کردنی مووچەی کارمەندەکانی نییە.

لەلایەکی ترەوە پارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان قەرزارە کە خاوەنی پشکن لە پڕۆژەی گەشتیاری (چاڤی لاند) تائێستا پارەی ئەو هاوڵاتییانەی نەداوە کە خاوەن پشکن.

Back to top button