خواكوڕك … ئاماری سه‌ره‌تایی ده‌نگدان ئاشكرا ده‌كات
ئه‌مڕۆ 10ی ئایار، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو بڕیاریشه ده‌نگدانی گشتی دوو سبه‌ی 12ی ئایاری 2018 به‌ڕێوه‌بچێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” رێژەی بەشداریکردن لە سلێمانی 68%، هەڵەبجەی شەهید 87%، لە سنووری قەزای زاخۆ 75% و لەنێو شاری دهۆکیش 78% و له نێو شاری هه‌ولێریش 84% بووە.
بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكانی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رێژەی دەنگدان لە پارێزگای كەركوكیش 66٪ و لە خانەقینیش 73٪ بووە.
له شاری هه‌ولێر، له كۆی 93 هه‌زار و 571 دەنگدەر، 78 هه‌زار 186 ده‌نگده‌ر، به‌شداری پرۆسه‌كه‌ی كردووه.
ژمارە دەنگدەرانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان 247 هەزار و 422 هەزار دەنگدەرە و لە 99 بنکەی دەنگدان دەنگ دەدەن.