ئه‌دهه‌م بـــارزانی : دلنیا بن ئه‌م بێ رێزییه و ئیرهابه فكرییه بێ وه‌ڵام نامێنێ
ئەدهەم بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی – هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: ”ئەمڕۆ بە کۆمەڵێک شێواز ڕێگە بەو هێزانە نەدراوە کە زانیویانە دەنگ بە پارتی دەدەن، بگەنە سەر سندووقەکانی دەنگدان. هێرش کراوەتە سەر هەندێک لەو خۆشەویستانە و چەند کەسێک بریندار بوون لەم کات و ساتەدا کە ئەم ڕووداوە ڕووی دا، پەیامنێری کوردستان تیڤی لەو شوێنەدا کە دەیانویست لە دەوروبەری ئەوێ ڕووماڵی بابەتەکە بکات، کەناڵی کوردستان تیڤی و کەناڵی کوردستان ٢٤ و هەندێک کەناڵی دیکەش هەبوون کە هەموویان باجی یاساییان هەیە، هێرشیان کراوەتە سەر، هێرش کراوەتە سەر شیلان خان کە پەیامنێرێکی چالاکی سەتەلایتی کوردستانە. چەند هەڤاڵێک بریندار بوون کە لەگەڵیدا بوون وەک وێنەگر و هاوکار. مۆبایل و کامێراکانیان شکێندراوە“.
سه‌رۆكی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی – هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاشیگه‌یاند:” لەو ڕووداوەدا سێ یان چوار کەس بریندار بوون، چونکە ”هەندێک هێز بە چەک و لوولەی تفەنگەوە هێرشیان کردووەتە سەر هەڤاڵانمان. یەک دوو لەم هێزە چەکدارانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێمە چەکیان لێ سەندراوە تاوەکوو هێرش نەکرێتە سەریان“.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی گووتی : ”من دەڵێم بڕیارێکمان داوە و لێی پاشگەز نابینەوە، ئەو ئیرهابە فکریەی لەم سنوورەدا دژ بە پارتییەکان دەکرا، کۆتایی هات و تکامان وایە واز لەم بابەتە بێنن. ئەمڕۆ لەگەڵ ئیرهابە فکرییەکە، ئیرهابە فیزییەکەشیان کردووە ،ئەمە پرۆسەیەکی ئازاد و دیموکراسییە و ئومێدەوارین بە شێوازە دروستەکەی خۆی بەرەو پێش بچێت. چیتر ئەم بێڕێزییە قەبوڵ ناکەین“.
ئه‌دهه‌م بارزانی گوتیشی : ”ئەمە رۆژی سزا و پاداشت و ئەو ڕۆژەیە کە میللەتمان دەنگی خۆی دەدات و بەرگریکارانی کوردستان لە خاینان و خاکفرۆشان جیا دەکاتەوە. گرنگە بتوانین لە سەرتاسەری کوردستان خزمەتی ئەم خاک و نیشتمان و میللەتە بکەین“.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سهركدرایهتی پارێزگای سلێمانی -هه‌ڵه‌بجه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فیسبووك نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت:” شیلان خان په‌یامنێری خوشه‌ویستی ستالایتی كورستان و هه‌ڤالانی تری ئه‌و و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی به‌شدار له پروسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له به‌كره جوی سلێمانی و شۆێنه‌كانی تری ئه‌م سنوره ، دلنیا بن ئه‌م بێ رێزییه و هێرش كردنه سه‌رتان ، و رێگری كردنه له چونه ژوری ئێوه‌ی پارتی بۆ ده‌نگ دان ، بێ ولام نامێنێ و چیتر ئه‌م ئێرهابه فوكری و فیزیكیه قابلی قه‌بول نیه ، هه‌موتان عه‌زیز و سه‌ر به‌رزن و به سه‌ر فیرازی ده‌مێنه‌وه به خۆتان و رێبازهكهتانهوه” .