سلێمانی .. هێزێكی ئه‌منی به‌ڵته‌چی په‌لاماری په‌یامنێرو كامێرامانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌ده‌ن

هێزێكی به‌ڵته‌چی و شه‌قاوه‌چی هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر په‌یامنێرو كامێرامانێكی نووسینگەی سلێمانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 10ی5ی2018 پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی هێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستی پیكرد ،به‌ڵام له‌به‌رده‌م وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدان له‌ گه‌ره‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی هێزێكی ئه‌منی یه‌كێتی به‌ڵته‌چییانه‌ په‌لاماری په‌یامنێرو كامێرامانێكی نووسینگەی سلێمانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان ئه‌ده‌ن.

وشیار عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان،له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” ە کاتی روماڵ کردنی گرفتەکانی وێستگەیەکی دەنگدان لە بەکرەجۆ لەلایەن هێزێکی ئەمنیەوە هێرش کرایە سەرتیمی کوردستان تیڤی و ئازاری زۆریان بە پەیامنێر شیلان فەرەج و وێنەگر توانا حەمە قادر گەیاندوە و کامێراو مۆبایلیان شکاندون ، بەهەزار فەلاکەت لە بن دەستیان دەرباز کراون “.

بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان له‌ چاوپیكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: ”لە وێستگەی رووناهی، لە گەڕەکی بەکرەجۆ، هێزێکی ئەمنی کە لەوێ بووە، پەلاماری پەیامنێرێک و کامیرامانی ئێمەیان داوە، بەشێک لەو هێزەش دەمامکدار بوون، پەلاماری شیلان فەرەج، کە پەیامنێرمانە داوە، کە بۆ رووماڵی ئەو بنکەیە لەوێ بوون“.

وشیار عه‌زیز به‌رێوبه‌ری نوسینگه‌ی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند:” کە بە بۆکس و مشتەکۆڵە پەلاماری ئەو پەیامنێرە ئافرەتەیان داوە، لەگەڵ کامیرامانەکە، کامیرا و مۆبایلەکەیان شکاندبوو، دەشڵێت: ”زۆریش ئازاری توانا حەمە قادری وێنەگریان دابوو و زۆریان لێدا بوو، جنێوی زۆریان پێدابوو، قسەیان بە پارتی دابوو، بە شێوەیەکی هەمەجیانە پەلاماریان دابوو، ئاسایی نەبوو“.

لای خۆشیه‌وه‌ په‌یامنێری نوسینگه‌ی سلێمانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان له‌ هه‌ژماره‌كه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك ده‌ڵێت :” تاوانی من و ئه‌م وینه‌گره‌ ته‌نها ئه‌وه‌بوو كه‌ ویستمان كاری روژنامه‌وانی خومان بكه‌ین و ڕوماڵی ده‌نگده‌رانی بنكه‌یه‌ك بگه‌یه‌نین به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ئه‌وه‌شیان پی ڕه‌وا نه‌بینین وهیرشیان كرده‌ سه‌رمان و ئازاریان داین وه‌ به‌ناشرینترین شیوه‌ ئیهـانه‌و سوكایه‌تیان پیكردین هوكاره‌كه‌شی ڕونه‌ ته‌نها له‌به‌ر پارتی بونمانه‌ له‌م شاره‌ به‌ڵام هه‌رگیز ترساندن ولێدان و ئازاردان نامان ترسینێ له‌كارو ئینتیمای پارتیبونمان له‌م شاره‌ به‌رده‌وامیش ده‌بین”.

له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا به‌رێوبه‌ری نوسینگه‌ی سلێمانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان گوتیشی :” چاوەڕێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگا دەکەن، کە لە رێی پارێزەرەوە سکاڵا تۆمار بکەن، پەیامنێر و کامیرامانەکەشیان بڕیاریان داوە سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن، سەنتەری میترۆش، ئەو کارە وەک پێشێلکاری تۆمار کراوە و بڕیاریشە لە سەندیکای رۆژنامەنووسانیش وەک پێشێلکاری تۆمار بکرێت.

Back to top button