ئایه ده‌زانی ئه‌م هۆكاره‌كانه ده‌بنه هۆی تووشبوونی مرۆڤ به گه‌شكه.؟
گه‌شكه یان فێ لێهاتن جۆرێكه له جۆره‌كانى نه‌خۆشى،كه چاره‌سه‌ر كردنى ئاسان نییه و به‌هۆى دروستبوونى گرژى توند له نێو دهمارێكى مێشكدا ڕووده‌دات و ده‌بێته هۆى سهرئێشهسیهكى توند و له‌پاشان كهفهڵۆك له ده‌مى كه‌سه‌كه دێته ده‌ره‌وه و له‌هۆش خۆى ده‌چێت وكاتێكى زۆریشى ده‌وێت تا كه‌سه‌كه دێته‌وه هۆش خۆى.”
لێردا كۆمه‌ڵێك له‌و هۆكارانهتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین كه ده‌بنه هۆى توشبوون به گه‌شكه لێهاتن:
• هۆكارى بۆماوه‌یى : به‌هۆى گواستنه‌وه‌ى كرۆمۆسۆمى گه‌شكه له باوانه‌وه بۆ وه‌چه‌كان .
• زیان پێ گه‌یشتنى مێشك و سه‌ر به‌هۆى ڕووداوى هاتوچۆوه بێت یان كه‌وتنه خواره‌وه‌وه یان هه‌ر هۆكارێكى دى بێت.
• ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ته‌مه‌نییان له‌سه‌روو 35 ساڵه‌وه‌یه زیاتر توش ده‌بن .
• هه‌وكردنى په‌رده‌ى مێشك و بوونى ڤایرۆس له مێشكدا هۆكارن بۆ تووش بوون به گه‌شكه لێهاتن.
• ناڕێكى گه‌شه كردن به‌تایبه‌تى له نێو منداڵدا كه تووشى نارێكى گه‌شه‌ى ده‌بن و دووچارى گه‌شكه لێهاتنیان ده‌كاته‌وه.