سێ منداڵی تری كوردی ئێزیدی رزگار كران.
نووسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی ئێزدی سهر بهحكومهتی ههرێمی كوردستان لە دەستی داعش رزگارکردنی سێ منداڵی تری كوردی ئێزدی لە سوریا راگەیاند.”
لهو بارهوه، (حسێن قائیدی) بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی دەستی داعش لە دھۆک رایگەیاند.”نووسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی ئێزدی سێ منداڵی ئێزدی لە سوریا بە ناوەکانی (ع) تەمەن 17 خەڵکی تل قەسەب، (ف) تەمەنی 16ساڵ و لە تل عزێر، (ب) تەمەن 15ساڵ دانیشتووی سەنتەری قەزای شەنگال رزگارکران.
ناوبراو ئهوهشی ئاشكرا كرد.”كه ئەو 3 منداڵە لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە لە شەنگال رفێنرابوون، لەئێستادا گەیشتونەتە لای کەسوکارەکانیان لە ھەرێمی کوردستان”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “تائێستا نووسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی دەستی داعش توانیویەتی 3278 کەس لە ھەردوو رەگەزی نێر و مێ رزگار بکات کە ژمارەی رفێنراوان 6714 کەس بوون”.