عەلی باپیر بۆچی هاواری لێ هەڵساوە

خواكوڕك
پێش ئەوەی شاندی باڵای هەرێمی كوردستان بچێتە بەغدا سێ جار هەوڵدراوە كە عەلی باپیر بەشداری شاندەكەی پێ بكرێت بەڵام لەلایان پارتی و هێزێكی سیاسی ناو شاندەكە قبوڵ نەكراوە و چەند ئەندامی شاندەكە پێیان وابووە متمانەی سیاسی نەماوەو ناكرێت نهێنی كۆبوونەوەكانمان پێش ئەوەی بگەینەوە هەولێر هەمووی بگاتە تەهران.
 
سەرچاوەیەك ئاگادار بەخواكوڕكی راگەیاند سێ جار هەوڵدراوە كە عەلی باپیر لە رێزی شاندەكە دابێت بەڵام لەلایان بەشێكی شاندەكە رەد كراوەتەوە، ئەو شاندە ئامادە نەبووە عەلی باپیر لەگەڵ ئەو شاندە دا بێت، دەلێن چەند ئەندامێكی شاندەكە پێان وایە عەلی باپیر متمانەی سیاسی نیە و گومانی لەسەرە كە ناوبراو بەتەواوی خۆی بۆ ئێران روون كردۆتەوە.
 
هەر بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاكان عەلی باپیر دووەم رۆژی جەژن سەردانی تەهرانی كردووە و بەرنامەی راپەرینی سەرتاسەر پێشنیار كردووە و ئەندامێكی ناو شاندەكە ئەوەی بۆ شاندەكە ئاشكرا كردووە، بۆیە پێی راگەیاندوون كە عەلی باپیر متمانەی سیاسی نیە، ناكرێت پێش ئەوەی بگەرێنەوە بۆ هەولێر زانیاری كۆبوونەوەكەمان لە تەهران بێت.
 
لەو بارەیەوە سۆران سێوکانی دەلێت لەسەر ئەو شاندەی كە بۆ بەغدا چوو ئەوەندە نەماوەی كۆمەڵی ئیسلامی ئیعلانی جیهاد بكات.
Back to top button